ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵی چه‌ند ماڵپه‌ڕو په‌یجێكی سۆشیال میدیا ڕه‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت ڕووداوێكی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه گوایه كوژراو و برینداری لێكه‌وتووەته‌وه و دەڵێت، هیچ ڕووداوێک ڕووی نەداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هه‌واڵی چه‌ند ماڵپه‌ڕو په‌یجێكی سۆشیال میدیا ڕه‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕووداوێكی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كه گوایه كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
وێڕای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌وی ڕابردوو هیچ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن‌و كوشتن لهسهرچنارو هیچ شوێنێكی دیكه‌ی شاری سلێمانی ڕووی نه‌داوه.
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و ماڵپه‌ڕو په‌یجانه‌ش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پۆلیس‌و سه‌رچاوه‌ی ڕه‌سمی هه‌واڵی له‌و شێوه‌یه بڵاوبكه‌نه‌وه، ڕێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر دهگرینهبهرو ڕوبه‌ڕوی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگهیاندنو په‌یوه‌ندییه‌كان