گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە سیروان بارزانی چی دەڵێت

سیروان بارزانی ڕوونکردنەوە دەدات: پێشمەرگە شەهیدەکان سەرکێشییان کرد

2021.12.03 - 15:25
App store icon Play store icon Play store icon
سیروان بارزانی ڕوونکردنەوە دەدات: پێشمەرگە شەهیدەکان سەرکێشییان کرد

ناس کورد- 

 

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری مەخمور - گوێری هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند، داعش دوربینی حەرارییان پێیە، بەڵام پێشمەرگە لە 120 کیلۆمەتردا یەک دوربینی حەراری نییە، دەشڵێت، شەهیدەكان سەركێشیان كردووە و نەدەبوو بە ئۆتومبیل بچن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانی، لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ چالاکوانێکی دانیشتووی ئەوروپا لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش ڕایگەیاند، "ئەگەر لە نزیکەوە دۆخەکە ببینن، ڕەخنە لە ئێمە ناگرن، داعش دوربینی حەرارییان پێیە، بەڵام پێشمەرگە لە 120 کیلۆمەتردا یەک دوربینی حەراری نییە، بەغدا نە ڕێگەدەدات بیکڕین، نە پێمان دەدات." 

 

دەشڵێت، "ئەو شوێنە تونێلی داعشی لێیە و 500 مەتر دوورن لە گوندەکانەوە، بۆیە دەتوانن نزیکببینەوە و بەوشێوەیە زیان بگەیەنن، ئەوە شەڕی پارتیزانییە و بە تەکنەلۆجیا و پێداویستی پێشکەوتوو دەکرێت و پێویستمان بە دوربینی حەراری هەیە." 

 

سیروان بارزانی ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەو ئۆتۆمبێلەی کە کەوتە بۆسەوە و حەوت پێشمەرگەی تێدا شەهید بوو، ئاگادارم کردنەوە کە بە ئۆتۆمبێل نەڕۆن، بەڵام بەرپرسی مەفرەزەکە  سەرکێشی کرد و بەوشێوەیە شەهید بوون."

 

لەبارەی ئەوەی کە بە پێشمەرگە وترابێت تەق لە داعش مەکەن، سیروان بارزانی ئەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، "دوورە لە ڕآستییەوە، بەڵام ئێمە پێداویستیمان نییە."