گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگات لە نرخی لیرەیە

لیرەی تورکی زیاتر هاڕەی کرد

2021.12.03 - 14:11
App store icon Play store icon Play store icon
لیرەی تورکی زیاتر هاڕەی کرد

ناس کورد- 

نرخی لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین و بەشێکی دیکەی نرخەکەی لەدەستدا بەشێوەیەک لە ئێستادا 100 دۆلار نزیکدەبێتەوە لە هەزار و 400 لیرە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی میدیا ئابورییەکانی جیهان (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 380 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بەرامبەر هەزار و 340 لیرە بوو. 

 

بەگوێرەی داتاکان، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا لیرەی تورکی 44%ی بەهاکەی لەدەستداوە کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو دراوەدا ڕوو دەدات. 

 

دابەزینی نرخی لیرە دۆخێکی ئابوریی سەختی لەو وڵاتە دروست کردووە و پێشبینی دەکرێت ڕێژەی هەڵاوسان 21%ی تێپەڕاندبێت.