گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چیرۆکی گیان لەدەستدانی بارزانی 11 ساڵان لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا

2021.12.03 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
چیرۆکی گیان لەدەستدانی بارزانی 11 ساڵان لە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا

ناس کورد- 

لەدوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ژمارەیەک چەکداری داعش لە گوندی خدر جیجەی بناری چیای قەرەچوغ، چەند برایەک سەنگەریان لە دژ گرتن و دەستیان بە وەڵامدانەوەی تەقەی چەكدارانی داعش كرد و بەرزانی 11 ساڵیش گولـلەی بۆ دەبردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

درەنگانی شەوی پێنجشەممە 2ی كانونی یەكەم، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر گوندی خدر جیجەی سەر بە قەزای مەخمور، خەڵكی گوندەكە و ئەو پێشمەرگانەشی كە لە خاڵێكی سەربازیدا لەناو گوندەكە جێگیركرابوون پێكەوە وەڵامی هێرشەكانی داعشیان دایەوە.



یەكێك لە كوڕەكانی ئیسماعیل خەلیل کە سەنگەریان لە دژی داعش گرتبوو تا نەتوانن بچنە ناو گوندەکەوە، بە (كەركوك ناو)ی ڕاگەیاند، "هەركە دەست بە تەقەكردن كرا، چەكمان هەڵگرت و چوینە سەر بانی ماڵەكە و سەنگەرمان لێگرتن، بە هەموو جۆرە چەكێك تەقەمان لێدەكرا، كڵایشنكۆف، قەناس تەنانەت ئاڕپی چی-یش، تا توانامان هەبوو بەرگریمان كرد، دوو برام لە تەنیشت خۆمەوە كەوتن، بە چەكی قەناس پێكران، گولـلەم پێنەما، هاوارمكرد بەرزان فیشەك بێنە".

 

بەرزانی تەمەن 11 ساڵ، بەدەم هاواری براكەیەوە دەچێت و گولـلەکان لە ژورەوە هەڵدەگرێت و بەرەو سەربان ڕادەكات، بەڵام لەسەر  پەیژەكە و بەرلەوەی بگاتە سەربان كەوت، بەرزان پارچەیەك فیشەكی ئاڕ پی چی بەركەتوو بەهۆیەوە گیانلەدەستدا." 

 

بەرزانی 11 ساڵ سێیەم كوڕی ئیسماعیل خەلیل بوو كە لەو روداوەدا گیان لەدەست بدات.

 

جگە لەو سێ برایە، لە هێزەکانی پێشمەرگەش 10 کەس بوونە قوربانیی ئەو هێرشە کە حەوت پێشمەرگەیان کەوتنە بۆسەی چەکدارانی داعشەوە و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.