ناس کورد-
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، شەهیدانی پەلامارەکەی شەوی ڕابردووی داعش بۆ 13 کەس بەرزبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سڵاوی تایبه‌تی بۆ برینداران و كه‌سوكاری شه‌هیدانی ئه‌مشه‌وی په‌لاماره‌كه‌ی داعش هه‌بووه و ئێمه‌ی راسپاردووه سڵاوی تایبه‌تی بگه‌یه‌نینه برینداران."
وتیشی، "ئه‌مشه‌و 13 شه‌هید له هاووڵاتی و پێشمه‌رگه دراوه، حه‌وت پێشمه‌رگه به‌یه‌كه‌وه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی داعشه‌وه شه‌هید بوون و 3 هاووڵاتیش كه برای یه‌كن له یه‌كه‌م په‌لاماری داعش شه‌هید بوون، سێ کەسی دیكه‌ش دوای برینداربوونیان شه‌هید بوون."