گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هەفتە كات پێویستە

هەواڵێكی خۆش: دەركەوتنی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن پێشهاتێكی باشە!

2021.12.03 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەواڵێكی خۆش: دەركەوتنی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن پێشهاتێكی باشە!

ناس كورد_

زانایەكی بەناوبانگی بواری ڤایرۆسەكان پێیوایە دەركەوتنی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" یارمەتیدەرێكی باش دەبێت بۆ زاڵبوون بەسەر گۆڕاوی دەلتا كە قورس و كوشندەیە و سەرەنجامیش دەرچوون لە مەترسییەكانی كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پرۆفیسۆر لۆرانس یونغ زانای ڤایرۆسەكان لە زانكۆی وارویك لە لێدوان بۆ رۆژنامەی ئێكسپرێس كە "ناس كورد" بینیویەتی (3ی كانونی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات سەرجەم پێشبینییەكان لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بێهیواكەر و ڕەش نین، بەڵكە دەرفەت هەیە بۆ گەشبینی چونكە ئێستا باشترین دەرمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

 

یونغ دەڵێت "پێویستە سوپاسگوزاربین ئۆمیكرۆن ساڵی پار دەرنەكەوت". هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو بەهۆی ئۆمیكرۆنەوە دەكرێت بەسەر گۆڕاوی دەلتا زاڵ بین چونكە بەگوێرەی ڕاپۆرتەكاننیشانی ئۆمیكرۆن بەپێچەوانەی دەلتاوە سووكن، ئەمەش وادەكات ئۆمیكرۆن جێگەی دەلتای ترسناك بگرێتەوە، بەپێی تێپەڕبوونی كاتیش كۆتایی بە پەتاكە دێت.

 

ئەم زانایە باس لەوەش دەكات دوو هەفتەیان پێویستە بۆ ناسینی تەواوەتی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن و كاریگەریی ڤاكسینەكان لە بەرەنگاربوونەوەی.

 

زاناکانی بواری پزیشكی بۆ یه‌که‌م جار جۆرێکی تازه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له‌ ئه‌فەریقیا ده‌ستنیشان کرد و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانیان توانای بڵاوبونه‌وه‌ی زۆر له‌وانی پێش خۆی زیاتره‌. رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش هەفتەی ڕابردوو کۆبونه‌وەیەكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌م گۆڕاوه‌ تازه‌یه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ ئه‌نجامدا كە پێنجەمە لە مێژووی ڤایرۆسەكە و رایگه‌یاند "جێگه‌ی نیگه‌رانیه‌" و دواتر زەنگی مەترسی لێدا.