گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای پۆستێک لە پارتی دەکات

مەرجێکی یەکێتی بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

2021.12.02 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
مەرجێکی یەکێتی بۆ دەستبەرداربوون لە پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار بە مافی خۆی دەزانێت و بەرهەم ساڵح کاندیدێکی بەهێزە، دەشڵێت، ئەگەر پارتی پۆستی سەرۆکی هەرێمیان بداتێ، بیر لەوە دەکەنەوە دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارێز عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پارتی دەزانێت کە یەکێتی بە فەرمی پۆستی سەرۆک کۆماری دەوێت، چونکە رێککەوتنێکی گشتیمان لەسەر پێکهێنانی حکومەت هەیە و لە رابردوو ئێمەش دەنگمان بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە." 

 

وتیشی، "ئەگەر بێت و پۆستی سەرۆک کۆمار لە دەستی یەکێتی بێتەدەر ئەو کات یەک لایەن دەبێتە نوێنەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کە پارتییە."

 

ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر پارتی ئامادەیە پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بداتە یەکێتی ئەوکات ئێمەش بیرلەوە دەکەینەوە پۆستی سەرۆک کۆمار بدەینە ئەوان."

 

لەبارەی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستەکە، ئارێز عەبدوڵا باسی لەوەکرد، " د.بەرهەم یەکێکە لە کاندیدەکان، لەنێو یەکێتی کەسایەتیی بەهێز هەیە، بەڵام د. بەرهەم کاندیدێکی بەهێزە."