گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینییەک بۆ وادەی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕاگەیەنرا

2021.12.02 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەک بۆ وادەی شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

کەشناسێکی هەرێم ڕایگەیاند، تاوەکو لە هەفتەی داهاتوودا تەنها ئەگەری بارانبارینێکی کەم لە هەرێم هەیە، بەڵام پێشبینیی دەکرێت لە کۆتایی هەفتە واتە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بەفر و بارانی دیکە ناوچەکە بگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ (هەینی 3ی کانونی یەکەمی 2021) کەشی ھەرێم سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری ساماڵ دەبێت، پلەکانی بەرێژەی ١ تا ٢ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١٤ پلە، ھەولێر ١٦ پلە، دھۆک ١٥ پلە، ھەڵەبجە ١٥ پلە، کەرکوک ١٨ پلە) هەروەها لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ١٩ بۆ ٢٠ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ١٤ بۆ ١٥ پلە دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بە گشتی تا ئێوارەی رۆژی یەکشەمە 5ی کانونی یەکەم، ئەگەری بارانبارین نابێت و کەشی ھەرێم بە سەقامگیری دەمێنێتەوە، لە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەمە پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی کورت و لاواز لە دەریای ناوەراستەوە ناوچەکە بگرێتەوە و لەھەندێ ناوچە کەمێک باران ببارێت." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " دواتر لە کۆتایی ھەفتەی داهاتوودا ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و بەفر بارین بە ئاراستەی ناوچەکەوە ھەیە."