گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

چەمچەماڵ؛ گولـلە ئاربیجییەک بە سێ منداڵدا تەقییەوە

2021.12.02 - 22:39
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ گولـلە ئاربیجییەک بە سێ منداڵدا تەقییەوە

ناس کورد- 

لە گوندێکی ناحیەی سەنگاوی سەربە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی دەستکاریکردنەوە گولـلە ئاربیجییەک بە سێ منداڵدا تەقییەوە و هەرسێکیان برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021)  ڕایگەیاند، "ئەمشەوی پێنجشەممە لە گوندی هەڕێنەی ناحیەی سەنگاو سێ منداڵ برینداربوون  ولەلایەن تیمی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی یەکەی فریاکەوتنی خێرای 122ەوە گەیەنرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، منداڵەکان تەمەنیان ( 8 و 10 و 15 ) ساڵە و دوو لە منداڵەکان برای یەکن، بەوتەی کەسوکاریان، بەهۆی دەستکاریکردنی تەقەمەنیەوە برینداربوون لەئێستادا لە ژێر چاودێریدان و تەندروستیان باشە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان، منداڵەکان دەستکاری گولـلە ئاربیجییان کردووە  و پێیاندا تەقیوەتەوە.