ناس کورد-
لە ڕووداوێکی سەیردا لە وڵاتی میسڕ، ڕاهێنەری یانەیەکی پلە دووی ئەو وڵاتە، دوای ئەوەی یانەکەی لەدوا خولەکی یارییەکەیاندا گۆڵی بردنەوە تۆمار دەکات، جەڵتە لێی دا و گیانی لەدەستدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی وڵاتی میسڕ (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) ئەدهەم سوڵحدار، ڕاهێنەری یانەی مەجد لە خولی پلە دووی میسڕی، دوای ئەوەی یانەکەی لە خولەکی 93دا گۆڵی بردنەوەی لە زەرقا تۆمار کرد، جەڵتەی دڵ لێی دا و بەهۆیەوە کۆچی دوایی کرد.
یانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، هەرچەندە بەپەلە ڕاهێنەری یانەکەمان گەیاندە نەخۆشخانە بەڵام بەهۆی توشبوونی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد."
لحظة وفاة الكابتن ادهم السلحدار بعد تسجيل الهدف القاتل pic.twitter.com/1yFSCVd8Zj
— Wael Al-Emam 🦅🇪🇬 (@wael_alemam) December 2, 2021