گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لەبارەی فرۆشتنی کارەبای هەرێم بە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.12.02 - 22:08
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی فرۆشتنی کارەبای هەرێم بە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەو بابەتە دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە فرۆشتنی كارەبای هەرێم دەكەن، بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە، ئەو بڕە كارەبایە لە رێگەی وەبەرهێنەرەكانەوە بەهاونیشتمانیانمان لە كەركوك، دەشتی نەینەوا و دیالە دەدرێت و بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەم  وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەباوە نییە كە حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان بەگەڕی خستوون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سوپاسی هاووڵاتیانی كوردستانیش دەكەین كە بە سەبر و پشوودرێژی لەگەڵماندا بوون و پاڵپشتی و هاوكاریی بەردەوامی ئەوان زامنی سەركەوتنی ئێمە بۆ رووناك کردنەوەی ماڵەكانی كوردستان و هەنگاونان بەرەو بەڕێوەبردنێكی باشتری کەرتی كارەبایە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی کارەبا: 



لە چەند رۆژی رابردوودا، لەسەر بانگهێشتی عادل كەریم، وەزیری كارەبای عێراق؛ كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبای هەرێم بە سەرۆکایەتیی شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی شاری بەغدای كرد و لەگەڵ  وەزیری كارەبا و بەرپرسانی ئەم وەزارەتە كۆبووەوە.

 

كۆبوونەوەکان لە چوارچێوەی هەماهەنگی و بەهێز کردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وەزارەت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان و گەیاندنی خزمەتگوزاریی كارەبا و جێبەجێكردنی پرۆژەكانی كارەبا لە ناوچەكانی ماددەی (140)ی دەستووری عێراق بەڕێوەچوون.

 

باسکردنی ئەزموونی وەزارەتی كارەبا لە بوارەكانی بەرهەمهێنان، بەكارهێنانی گازی بەفیڕۆچووی كێڵگە نەوتییەكان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەنگاونان بەرەو وزە نوێبووەكان، جێبەجێكردنی ئەزموونی سەركەوتووی پێوەری زیرەك كە بووە هۆی كەمبوونەوەی بەرچاوی بەفیڕۆدانی كارەبا و كەمكردنەوەی سەرپێچیەكان و جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی گرنگی كارەبا لە هەرێمی كوردستان لەسەر بودجەی سیادی چەند بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی کارەبای عێراق بوو.

 

هەموو ئەو دەنگۆیانەش كە باس لە فرۆشتنی كارەبای هەرێم دەكەن، بێ بنەما و دوورن لە راستییەوە. ئەو بڕە كارەبایە لە رێگەی وەبەرهێنەرەكانەوە بەهاونیشتمانیانمان لە كەركوك، دەشتی نەینەوا و دیالە دەدرێت و، بەهیچ شێوەیەك پەیوەندی بەم  وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەباوە نییە كە حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی كارەبا بە هاونیشتمانیان بەگەڕی خستوون.

 

بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حكومەتی ناوەندی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق دایە. ئێمە لە وەزارەتی كارەبا لەسەر ئەم ستراتیژییە و بە شێوازی پرۆفیشناڵ كاری پیشەیی خۆمان بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیاندا دەكەین.

 

سوپاسی هاوڵاتیانی كوردستانیش دەكەین كە بە سەبر و پشوودرێژی لەگەڵماندا بوون و پاڵپشتی و هاوكاریی بەردەوامی ئەوان زامنی سەركەوتنی ئێمە بۆ رووناك کردنەوەی ماڵەكانی كوردستان و هەنگاونان بەرەو بەڕێوەبردنێكی باشتری کەرتی كارەبایە.

 

وەزارەتی كارەبا