گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

لایەنێکی کوردی بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە

2021.12.02 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنێکی کوردی بە فەرمی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ڕەتکردەوە

ناس کورد- 

لەڕاگەیەنراوێکدا ئه‌نجومه‌نی باڵایكۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی تانەکانیان لە کۆمسیۆن قبوڵ نەکراوە و گۆڕانکاریی لە ژمارەی کورسییەکانیاندا نەکراوە، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌د ده‌كەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە: 

 

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

 

كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕه‌د ده‌كاته‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناغی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ (10 /10 /2021)، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ تانه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كان ئه‌ده‌ین و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ڵگه‌ی پێویستمان خسته‌ڕوو ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئه‌نجامدراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كاندیده‌كانمان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجامی كۆتایی ڕاگه‌یه‌نرا بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ كاندیده‌كانی ئێمه‌ كه‌ پێشێلكاری گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ربۆیه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئێمه‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی (10 /10 /2021) ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ تانه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامه‌كان ده‌ده‌ین و به‌ڵگه‌كانمان بۆ دادگا ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان/ عێرق

٢ی ١٢ی ٢٠٢١