گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵگە؛ بۆ دابەزاندنی نرخی بەرهەمێک وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی دەرکرد

2021.12.02 - 20:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە؛ بۆ دابەزاندنی نرخی بەرهەمێک وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیارێکی دەرکرد

ناس کورد- 

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر  بەرهەمی پەتاتەی خواردن و رێگەپێدان بە هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات و دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ ئەو بڕیارەی داوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێم (پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەپێناو رەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان و بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی (خواردن) لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخەکەی کە رۆژ بەرۆژ لە بەرز بوونەوەدایە، بڕیارماندا به هەلگرتنی بریاری قەدەغە لەسەر بەرهەمی پەتاتەی خواردن و رێگەپێدان بە هاوردەکردنی لە دەرەوەی وڵات." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم فەرمانە لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت، بۆ هەمان مەبەست نوسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری کردووە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری پێویست و ئاگادار کردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار." 


No photo description available.