ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە خۆیان ئامادەبن، چونکە پەنجەمۆریان لێ وەردەگیرێت، دەشڵێت، دڵنیابن لەپاک ڕاگرتنی پەنجەکانتان، بۆ ئەوەی بەئاسانی پەنجەمۆری ئەلەکترۆنی وەربگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ئاگادارییەکە:
هــــاووڵاتـــی بـــەڕێــــز... لە کاتی سەردانت بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت پێویستە
١. پێویستە خۆت ئامادەبیت بۆوەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکەت، چونکە پەنجەمۆری ئەلەکترۆنی وەردەگیرێت.
٢ . بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتى منداڵی خوار (۱۸) ساڵ، پێویستە بەخێوکەر(ولى امر)ى منداڵەکە ئامادەبێت.
٣ . ئەوهاووڵاتیانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە و یەکێکی تر ئەهێنن بۆ وەرگرتنی پەنجەمۆر لە کاتى مامەڵەى پاسپۆرت ، ئەوا پێویستە بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکە هەمان کەس لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.
٤. دڵنیابە لەپاک ڕاگرتنی پەنجەکانت، بۆ ئەوەی بەئاسانی پەنجەمۆری ئەلەکترۆنیت وەربگیرێت.
٥. بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرت، پێویستە پێناسێکت پێبێت .
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى
پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى