گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە کورسی دیکەش دەکات

یەکێتی لەبارەی زیادکردنی دوو کورسییەکەی وەڵامی پارتی دایەوە

2021.12.02 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتی لەبارەی زیادکردنی دوو کورسییەکەی وەڵامی پارتی دایەوە

ناس کورد- 

وتەبێژی یەکێتی لە وەڵامێکدا بۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، وەرگرتنەوەی دوو  کورسییەکەی پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای یەکێتی و ھاوپەیمانیی کوردستانە، دەشڵێت، بەردەوام دەبن لەسەر سکاڵاکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمین بابا شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەڵامی ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانی دایەوە و ڕایگەیاند، دڵنیان وەرگرتنەوەی دوو کورسییەکەی پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا مافی ڕەوای یەکێتی و ھاوپەیمانیی کوردستانە، بە تانە و ڕێکاری یاسایی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنە ڕاستەقینەکەی، واتا ئەو پێشێلکارییە بە ڕێکاری یاسایی ڕاستکراوەتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەسەر ھەمان ڕێکار بەردەوام دەبین بۆ بەدەستھێنانەوەی مافی سێ کورسی کاندیدەکانی تری ھاوپەیمانیی کوردستان لە بازنەکانی یەکی ھەولێر و بازنەکانی سێ و چواری نەینەوا، بەردەوامیش دەبین لەسەر سکاڵاکانمان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دڵنیاشین سەرۆک کۆمار پارێزەری دەستورە و ئەرکەکانی بە پێی یاسا و دەستور جێبەجێ دەکات و دەستێوەردانی لە کاروباری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن نەکردووە و نایکات." 

 

پێشتر مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پاش كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی كەمبوونەوەی كورسییەكانی حیزبەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە رێکەوتی ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، بە پاکی و دیموکراسییانە بەڕێوەچوو تا ئەو کاتەی بەبڕیاری سیاسی و دەستێوەردانی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی دەستەی دادوەری ماوەی تانە لێدانەکان بە نایاسایی درێژکرایەوە، بەمەبەستی دەستکاری ئەنجامەکان لەبەرژەوەندی ھەندێک لایەنی دیاریکراو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "  دوای ئەوەی لیژنەی یاسایی و تەکنیکی پارتیمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دەستەی دادوەری کۆبوونەوە، دەرکەوت تەواوی بەڵگەکانمان سەلمێنەری پێشێلکاری بوون، بۆیە ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەم دەستێوەردان و گۆڕانکاری و پێشێلکارییانە رەتدەکەینەوە و داکۆکی لە مافی کاندید و دەنگدەران دەکەین و، بە پێویستیشی دەزانین مافی زەوتکراویان بۆ بگەڕێتەوە، لەو روانگەیەوە لەپێناو دادپەروەری و گێڕانەوەی ماف بۆ خاوەن مافەکان، بە ڕێکاری یاسایی بەردەوام دەبین لە ھەوڵەکانمان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئەو مافانە و لابردنی پێشێلکارییەکان و، ھەنگاوەکانی داھاتووشمان لە کاتی خۆی دا رادەگەیەنین.