گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی ’’تاکە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان’’ دەخاتەڕوو

2021.12.02 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی ’’تاکە ڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان’’ دەخاتەڕوو

 

ناس کورد- 

 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر سازش نەکرێت و بەرژەوەندی گشتی زاڵ نەکرێت ئەوا ململانێ سیاسییەکان دۆخی عێراق بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات، دەشڵێت، یەکێتی دەیەوێت کورد یەک دەنگ و یەک بڕیار بێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی یەکەمی 2021، بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە میخائیل بۆگدانۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی، "لە دیدارەکدا کە باڵیۆز و کۆنسوڵی رووسیا لە عێراق و ھەرێم ئامادەیبوون ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخی گشتی کرا و بیروبۆچوون لەبارەی پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکان ئاڵوگۆڕکرا، تەئکید لە ھەماھەنگی و کاری ھاوبەش کرایەوە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە باڵاکان و پەیوەندی مێژووی هەردوولا." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەر رۆشنایی ئەو پەیوەندییە لە مێژینەیە، پێویستی فراوانکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەردوولای دووپاتکردەوە، بە تایبەت لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پشتیوانیکردن لەمافەکانی گەلی کورد و بە وەفدی میوانی راگەیاند، یەکێتی پەرۆشی بنیادنانی پەیوەندییەکی ھاوسەنگە کە خزمەت بە ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت، داوایکرد ھانی سەرمایەداران بدرێت و بەشداری چالاک بن لە بوژاندنەوەی کەرتی ئابووری و وەبەرھێناندا.

 

ئەوەش هاتووە، ھەر لە دیدارەکەدا هاوسەرۆکی یەکێتی لەبەر رۆشنایی دۆخی عێراق دوای ھەڵبژاردنەکان بۆچوونی یەکێتی خستەڕوو، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "یەکێتی دەیەوێت کورد یەک دەنگ و یەک بڕیار بێت لە ناوەند و گووتارێکی  سیاسی ھاوبەشمان ھەبێت، تا داکۆکی لە مافە دەستوورییەکان بکەین و لەگەڵ دۆستەکانمان لە بەغدا کاربکەین بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و کاراو چالاک."

 

بەگوێرەی ڕاگەینراوەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی روونیشیکردووەتەوە، "ئەگەر سازش نەکرێت و بەرژەوەندی گشتی زاڵ نەکرێت ئەوا ململانێیە سیاسییەکان دۆخی وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر دەبات، سازان و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی لەنێوان ھەموو لایەنەکان تاکە رێگای رزگارکردنی عێراقە لەو ھەلومەرجەی تێیکەوتووە."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە بەشێکی تری دیدارەکەدا بەوردی ھەڵوەستەکرا لەسەر بارودۆخی سووریا و ئەگەرە سیاسییەکان تاوتوێکران، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، " دواکارین کێشەی کورد لە سووریا بە دیالۆگ و رێگای ئاشتییانە چارەسەر بکرێت، سووربوونی یەکێتی دەربڕییەوە بۆ پشتیوانیکردن لە کوردانی رۆژئاوا و ھاوکاریکردنی فەرماندە مەزڵوم کۆبانی بۆ بەدیھێنانی مافەکانی کورد و زاڵبوون بەسەر قەیرانەکاندا."

 

May be an image of 5 people, people standing, suit and indoor

May be an image of 3 people, people standing, people sitting, suit and indoor