ناس كورد_
موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر بە خەتی خۆی لەپاش كۆبوونەوەی سەركردەكانی شیعە لە ماڵی هادی عامری پەیامێكی دوو دێڕیی بڵاوكردەوە لەبارەی حكومەتی داهاتوو كە نە رۆژهەڵاتی و نە رۆژئاوایی دەبێت و هی زۆرینەی نیشتمانییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ڕەوتی حیكمە، فادی شەممەری لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی، ئەوەی ئاشكراكرد (2ی كانونی یەكەمی 2021) كە سەركردەی هێزە شیعەكان بەئامادەبوونی سەدر و مالیكی و حەكیم و خەزعەلی و هادی عامری و سەركردەكانی تر ڕێككەوتوون لەسەر پاراستنی عێراق لە خزان بەرەو شەڕی ناوخۆ.
هەروەها وتیشی كۆبوونەوەكە هاوڕابووە لەسەر ئەوەی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو تەوافوقی "بەسازان" بێت، بەڵام دابەشكردنی وەزارەتەكان بە گوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن بێت.
بەقسەی شەممەری ئامادەبووان كۆك بوون بەسەر گەیشتن بەدیدێكی سیاسی هاوبەش و یەكگرتوو، لەگەڵ درێژەدان بەدیدارەكان بۆ ئامادەكردنی وەرەقەیەكی یەكگرتوو تا ببێتە بنەمای بەرنامەی كاری حكومەتی داهتوەە.
هەروەها لەبارەی كوتلەی زۆرینە رێككەوتوون لیژنە دروست بكەن بۆ گفتوگۆ لەبارەی وردەكارییەكان.