گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پاساو دەهێننەوە

پۆڵەندا ڤیزا نادات بە شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان

2021.12.02 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
پۆڵەندا ڤیزا نادات بە شاندەكەی پەرلەمانی كوردستان

 

ناس كورد_

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستان لە پەرلەمان دەڵێت بەردەوام قسە لەگەڵ کونسوڵی پۆڵەندا دەکەین بەڵام ناوبراو هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە، یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بڕیاربوو لیژنەیەکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان سەردانی پۆڵەندا بکات بۆ بەدواداچون و ئاگاداربوون لە دۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنورەکانی نێوان ئەو وڵاتە و بێلاڕووس، بەڵام تا ئێستا ئەو لیژنەیە سەردانەکەی ئەنجام نەداوە.

ڕێبوار بابکەیی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی كورد لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ VOA كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی یەكەمی 2021) سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی بۆچی تا ئێستا سەردانەکەین نەکردووە؟ دەڵێت "ئێمە وەک خۆمان ئامادەین کۆبونەوەی لیژنەکەشمان کردووە بەڵام ئێمە نوسراوێکمان لە ڕێگای کونسوڵخانەی پۆڵەنداوە ناردووە بۆ وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا.. بەڵام لەبەرئەوەی حکومەتی پۆڵەندا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە تا ئێستا ڕەزامەندی نەداوە لەسەر سەردانەکەی ئێمە".

 

هەروەها دەڵێت "دەڵێت "بەردەوام قسە لەگەڵ کونسڵی پۆڵەندا دەکەین بەڵام کونسڵی پۆڵەندا لێرە و لەوێ هەندێک پۆزش دەهێنێتەوە هەرچەندە بە ئاشکرا ناڵێت حکومەتی ئێمە ڕەزامەند نیە بەڵام ئەو دواخستنە یەک ئاماژە دەبەخشێت ئەویش ئەوەیە کە حکومەتی پۆڵەندا بەو سەردانەمان ڕازی نیە بەڵام نایەوێت بە ئاشکرا پێمان بڵێت".

 

لەلایەكی ترەوە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕایگەیاند ھێڵی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ نزیکەی 427 ھاوڵاتی تری عێراقی لە سنوری بێلاڕووس و پۆڵەنداوە لەڕێگەی گەشتێکی تایبەتی مرۆییەوە کە گەشتی شەشەمە، لە فڕۆکەخانەی مینسکەوە گەڕاندەوە بۆ ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێرو بەغدا، بەم پێیەش ژمارەی ئەوانەی لە بێلاڕووس گەڕێندراونەتەوە بەرزبوەتەوە بۆ دوو هەزار و 303 كەس.