ناس كورد_
عومەر چالیك وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا ڕایگەیاند: خۆ كاندیدكردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ جارێكی تر جێگەی لێكدانەوە و خەمڵاندن نییە و یەكلاییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
چالیك لە لێدوانێكدا بۆ زەمانی توركی كە "ناس كورد" بینیویەتی (2ی كانونی یەكەمی 2021) وتی ئەردۆغان كاندیدی ئێمە دەبێت بۆ هەڵبژاردنی 2023، ئەمەش ڕاڕایی و لێكدانەوە و شیكار هەڵناگرێت و یەكلاییە.
بەم دواییانە ژمارەیەك ڕاپۆرتی رۆژئاوایی گومانیان كردووە لە توانای ئەردۆغان بۆ خۆپاڵاوتن بەهۆی دەركەوتنی نیشانەكانی نەخۆشی و لاوازی تێیدا، هەندێكی تر پێیان وایە ئەستەكە 50+ 1 ی دەنگەكان بباتەوە لە سایەی داڕمانی ئابووری توركیادا.