ناس کورد-
بڕیارە ئەمڕۆ موقتەدا سەدر و سەرانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" شیعە لەسەر سفرەی نانی نیوەڕۆ كۆببنەوە، ئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەكانی 72 كاتژمێری ڕابردووی هەندێ لە لایەنە كاریگەرەكانی شیعە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەی جیاجیاوە بەردەستن و "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردوون (2ی كانونەتی دووەمی 2021) سەرەتای توانەوەی بەستەڵەكی نێوان سەدر و ڕكابەرە شیعەكانی لە بانگهیشتێكی نانخواردنەوەی هاتووە بۆ حەنانەی نەجەف كە ماڵ و بارەگای سەدرە، دواتر هادی عامری بەسەدری ڕاگەیاندووە بۆ هەر نانخواردن بێت، شاندێكی جێگە متمانەی خۆت بنێرە بۆ بەغدا با رێكبكەوین لەسەر شتەكان و لەخوانەكە دوو ئامانج بەیەك هەنگاو بپێكین، سەدریش وتوویەتی "وەفدی بۆچییە خۆم دێم بۆ بەغدا دەتانبینم و دواتر دەچین بۆ نەجەف".
بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەكان سەدر وتوویەتی بە لایەنە ڕكابەرەكانی لە هێزە شیعەكان "ئێوە دێن بۆ نەجەف یان من بێم بۆ بەغدا؟".
بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی ناوی كاندیدە براوەكان بە دادگای فیدراڵی و ئاشتەوایی هێزە شیعەكان، قۆناغی دانوستان و لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان و دیاریكردنی سیمای قۆناغی داهاتووی حكومەتی عێراق دیاری بكرێت.