گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ بۆ شەپۆلى بەفر و باران

2021.12.01 - 23:06
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى نوێ بۆ شەپۆلى بەفر و باران

ناس کورد-

 

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان و کرکووک هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ دەست پیکردنى باران بارین بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، هەروەها پێشبینى دەکرێ ڕێژەى باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین زیاتر بێت لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانى باکورى ڕۆژهەڵات.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بە گوێرەی تازەترین پێشبینیەکان ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بەشێک لە ناوچەکانى گەرمیان و کرکووک هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ دەست پیکردنى باران بارین بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند.

 

هەروەها پێشبینى دەکرێ ڕێژەى باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێر و بەشێک لە ناوچەکانى ئیدارەى ڕاپەڕین زیاتر بێت لەگەڵ بارینى کەمێک بەفر لە ناوچەشاخاویەکانى باکورى ڕۆژهەڵات.

 

تێبینى: ئەگەرى باران بارینى مام ناوەند هەیە لە سەنتەرى شارەکانى هەولێر و کرکوک و هەڵەبجە و سلێمانى 

 

ئەمەى خوارەوەش بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە

پیرمام دڵۆپ دڵۆپ

دهۆک دڵۆ دڵۆپ

زاخۆ 5.1 ملم

کانى ماسى 5.2 ملم

باتوفە 2.6 ملم

سمێلان 1.0 ملم

سیدەکان 0.6 ملم

بارزان 1.2 ملم

دوکان 0.6 ملم

سۆران 0.6 ملم