گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەرپرسێکى سەربازى ئێران: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە نەوتییەکەمان بێ وەڵام تێناپەڕێت

2019.07.09 - 08:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسێکى سەربازى ئێران: دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە نەوتییەکەمان بێ وەڵام تێناپەڕێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرپرسێکى سەربازى کۆمارى ئیسلامى ئێران، هۆشدارى دایە وڵاتى بەریتانیا و دڵنیایى ئەوەیدا کە دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە نەوتییەکەى ئێران، بێ وەڵام نابێت. . محەمەد جەلیل باقرى سوپاسالارى ئێران، رایگەیاند "دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکەى ئێران لەلایەن بەریتانیاوە لە جەبەل تارق، بەبێ وەڵام تێناپەڕێت. . رۆژى (4ى تەموزى 2019) کەشتییەکى ئێران لەلایەن هێزێکى دەریایى بەریتانیاوە، لە جەبەل تاریق دەستى بەسەردا گیرا و ئەو کارەش کاردانەوەى توندى دەسەڵاتدارانى ئێرانى لێکەوتەوە. . لەکاردانەوەى ئەو کارە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، رۆب ماكیر، باڵێوزی بەریتانیاى لە تاران بۆ ڕاوێژ لەبارەی دەستبەسەرداگرتنە کەشتیە ئێرانییەکە بانگهێشت کرد. . عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە تویتێكیدا رایگەیاندبوو، لەدوای ڕاگرتنی بارهەڵگرێكی نەوتی ئێرانی لە تەنگەی جەبەل تاریق لەلایەن هێزە دەرییەكانی بەریتانیاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لەسەر ڕووداوەكە باڵیۆزی بەریتانیاى لە تاران بانگ كرد. . لەسەروەختى دەستبەسەرداگرتنى کەشتییەکەدا، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری جۆسیپ بۆریڵ، بریكاری وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا بڵاویكردەوە، دەسەڵاتی خۆجێی جەبەل تاریق، كەشتی بارهەڵگری (گریس 1)ی لەسەر داوای ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا، دەستبەسەر كردووە. .