گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بەڵگە و فەرمان’’

ئەنجامى لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى دەوروبەرى ناوچەى سەوزى بەغدا ئاشکراکرا

2021.12.01 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى دەوروبەرى ناوچەى سەوزى بەغدا ئاشکراکرا

ناس کورد-

لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکانى رووداوەکانى خۆپیشاندانەکانى دەوروبەرى ناوچەى سەوزى بەغدا تەوابوونى لێکۆڵینەوەکان و رەوانەکردنى بۆ ئەنجومەنى دادوەرى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە (1ی كانونی دووەمی 2021)  لەکۆنفرانسێکى رۆنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، زیاتر لە 200 وتەیان وەرگرتووە لەبارەى رووداوەکانى دەوروبەرى ناوچەى سەوزەوە و سەیرى وێنە و کامێراکانى چاودێرى شوێنەکەیان کردووە.

 

دەشڵێت گەیشتوون بەو راستییەى کە هیچ فەرمانێک نەکراوە بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران، هیچ بەڵگە و فەرمانێکیش نەبووە بۆ سوتانى خێمەى خۆپیشاندەران و روداوەکان بونەتە هۆى گیان لەدەستدانى دوو خۆپیشاندەر.