گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پارەى زیادە’’

رونکردنەوەى نوێ لەسەر پارەى ئاو دەدرێت

2021.12.01 - 18:31
App store icon Play store icon Play store icon
رونکردنەوەى نوێ لەسەر پارەى ئاو دەدرێت

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر رایگەیاند، هیچ هاوبەشێكی ئاو پارەی زیادەی لێ وەرناگیرێت و ئەوەی ئەو جۆرە بانگەشەیە دەكات، بۆ "موزایەدەی سیاسییە و دوورە لە ڕاستی".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى بەرێوەبەرایەتییەکە  (1ی كانونی دووەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەر هاووڵاتییەك كاتێك هەست دەكات هەڵەیەك لە پسوولەی کرێی ئاو یان خوێندنەوەی پێوەرەكەی هەیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكات و ڕوونكردنەوەی پێویستی پێدەدرێت و كێشەكەشی بۆ چارەسەر دەكرێت.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

هەر هاووڵاتییەك كاتێك هەست دەكات هەڵەیەك لە پسوولەی کرێی ئاو یان خوێندنەوەی پێوەرەكەی هەیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكات و ڕوونكردنەوەی پێویستی پێدەدرێت و كێشەكەشی بۆ چارەسەر دەكرێت.

 

بۆ ئەوەی چیتر موزایەدە بە هاووڵاتییانەوە نەكرێت، بە ڕاشكاوی ڕایدەگەیەنین کە هیچ هاوبەشێكی ئاو پارەی زیادەی لێ وەرناگیرێت و ئەوەی ئەو جۆرە بانگەشەیەش دەكات، بۆ موزایەدەی سیاسییە و دوورە لە ڕاستی.

 

لەو سۆنگەیەوە بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە هەر هاوبەشێكی ئاو ئەگەر هەرچەندیش ئاو بەكاربهێنێت و پارەیەكی زۆریشی بۆ بێتەوە، بۆ هەر مانگێك لە (45 هەزار دینار) زیاتری لێ وەرناگیرێت، وەك نموونە، ئەگەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی مانگێكدا تەنانەت بە بەهای زیاتر لە 100 هەزار دیناریش ئاو بەكاربهێنێت، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات، بەدەر لەوە هەر چییەك بگوترێت، ڕاست نییە.

 

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر