گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی یەک بەرمیل چەند بووە؟

عێراق مانگی ڕابردوو بایی حەوت ملیار دۆلار و نیو نەوتی فرۆشتووە

2021.12.01 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق مانگی ڕابردوو بایی حەوت ملیار دۆلار و نیو نەوتی فرۆشتووە

ناس کورد-

بەپێی داتای وەزارەتی نەوت، لە مانگی تشرینی دووەمدا، عێراق بایی حەوت ملیار و 590 ملیار دۆلار نەوتی خاوی هەناردە کردووە بە نرخی تێکڕای 77 دۆلار و 33 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، بەپێی داتا سەرەتاییەکانی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ)، بڕی نەوتی هەناردەکراو لە مانگی تشرینی دووەمدا گەیشتووەتە 98 ملیۆن و 192 هەزار و 317 بەرمیل، بە حەوت ملیار و 590 ملیۆن دۆلار فرۆشتراوە.

 

ڕوونیکردووەتەوە کە "ئەو نەوتەی لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەناردەکراوە بریتیە لە 95 ملیۆن و 860 هەزار و 149 بەرمیل، هەروەها دوو ملیۆن و 32 ملیۆن و 685 هەزار بەرمیلیش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە هەناردەکراو لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە."

 

باسی لەوەشکردووە کە "تێکڕای بڕی هەناردەکراوی ڕۆژانە بریتی بووە لە سێ ملیۆن و 273 هەزار بەرمیل، هەر بەرمیلێکیش بە 77 دۆلار و 33 سەنت فرۆشراوە."