گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دیمەنی ئاگرکەوتنەوە لەناو بینای پەرلەمان: ئاگرەکە زۆرە وەرنە دەرەوە

2021.12.01 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
دیمەنی ئاگرکەوتنەوە لەناو بینای پەرلەمان: ئاگرەکە زۆرە وەرنە دەرەوە

ناس کورد-

بەهۆی کەوتنەوەى ئاگر لە بینای پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان ڕاگیرا، بەپێی زانیارییەکان، بەشی چێشتخانەی پەرلەمان بەهۆی شۆرتی کارەباوە سوتاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرجەم پەرلەمانتاران و کارمەندان لە بیناکە هێنراونەتەدەرەوە، هەندێک لە پەرلەمانتاران توشی تەنگەنەفەسی بوون.

 

لەئێستادا تیمەکانی فریاکەوتن سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

عوسمان کانی کوردەیی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "لەکاتی نانخواردندا یەکێک لە کارمەندانی چێشتخانە هاواری کرد کە سۆندەی غازەکە لێبووەتەوە، بە خێرایی هەمووان چوونەتەدەرەوە چونکە دوکەڵەکەی زۆر زۆر بوو."