گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤایزەریش پشتڕاستی دەكاتەوە

مژدەیەك لە بەریتانیاوە: گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا لە دەرەوەی كۆنترۆڵ نییە

2021.12.01 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
مژدەیەك لە بەریتانیاوە: گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا لە دەرەوەی كۆنترۆڵ نییە

ناس كورد-
ساجد جاوید، وەزیری تەندروستیی بەریتانیا دڵنیایی دا لەوەی ڤاكسینەكانی دژە كۆرۆنا كاریگەرن لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جاوید لە لێدوانێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (1ی كانونی یەكەمی 2021) جەختی كردەوە دەسەڵاتە تەندروستییەكانی وڵاتەكەی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا زانیاری زیاتریان دەست دەكەوێت لەبارەی كاریگەریی ڤاكسینەكان.

 

لەلای خۆشییەوە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی جەختی كردەوە داخستنی وڵاتان و قەدەغەكردنی هاتوچۆ ڕێگاچارەی گونجاو نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا، بەپێچەوانەوە وڵاتانی توشبوو هاندەدات زانیاری گۆڕینەوە بشارنەوە بۆ ئەوەی بەر رێككار نەكەون.

 

هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا ئۆجۆر شاهین كە هاوپشكی كۆمپانیای ڤایزەرە جەختی كردەوە ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە، پێویست ناكات بترسن چونكە رێژەیەكی بەرزی بەرگری و دژە تەنیان هەیە، تەنانەت ئەگەر توشی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆناش ببن.