گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی هەرێم: لەمساڵدا 69 حاڵەتی ئایدزمان تۆمار کردووە

2021.12.01 - 09:49
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم: لەمساڵدا 69 حاڵەتی ئایدزمان تۆمار کردووە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەمساڵدا 69 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسی ئایدز تۆمار کردووە کە 58یان بیانی بوون و 11 حاڵەتی تریان خەڵکی هەرێم و ناوچەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

1ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک، ڕۆژی جیهانی ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسی ئایدزە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەم ڕۆژە پەیامێكە كە بەبیر حكومەتەكانی جیهان بێنێتەوە كێشەیەك هەیە ئەویش نەخۆشی كەمكردنەوەی بەرگری لەشە كە ناسراوە بەئایدز، ئەمەش لەكاتیكدایە تیمە تەندرووستیەكان ڕۆژانە پشكنین ئەنجام دەدەن بۆ دۆزینەوەی حاڵەتەكان."

 

وتیشی، "لەساڵی 1981ەوە قۆناغ بەقۆناغ ڕێكارەكانی دەست نیشانكردن وپشكینین و خۆپارێزی پێشكەوتنی بەدوای خۆیدا هێناوە، بەڵام تائێستا دەرمان و چارەسەری بنبڕكەر بۆ ئەم نەخۆشیە نەگەیشتۆتە قۆناغی كۆتایی، تەنها خۆپارێزی چارەسەرە”.


ئەوەشی خستەڕوو، كەسانی بیانی كە دەمێننەوە و داوای ئیقامە دەكەن یەكێك لەمەرجەكان پشكنینی خوێنە بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی ئایدز، هەروەها لەپشكنینی پێش هاوسەرگیری وئەوانەی خوێن دەبەخشن ئەو پشكنینە دەكرێت، ئەوانەشی بەركەوتنیان هەبێت ساڵانە پشكنینیان بۆ دەكرێت، لەگەڵ ئەوكەسانەی لەهوتێلەكان كاردەكەن.

 

باسی لەوەشكرد، لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2021 زیاتر 318 هەزار پشكنین بۆ دۆزینەوەی ڤایرۆسی HIV ئایدز كراوە، 69 حاڵەتی پۆزەتیڤ كەهەڵگری نەخۆشیەكان دەست نیشان كراوە كە 58 حاڵەتیان كەسانی بیانی بوون و تەنها 11 حاڵەت خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستانن، كۆی گشتی 48 حاڵەت ئێستا تۆماركراوە كە خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستانن فایلی تایبەتیان هەیە وچارەسەر وەردەگرن.

 

ڕوونیشیكردەوە، ترسناكی ڤایرۆسەكەش لەوەیە ڕەنگە هەڵگری ڤایرۆسەكە تا 15 ساڵ كەسێكی ئاسایی بێت، بەڵام گواستنەوەی بۆ مرۆڤەكانی تر مەترسیدارە لەڕێگەی خوێن و سێكسی ناشەرعی و چەند ڕێگەیەكی تر دەبێتە هۆكاری گواستنەوە.