گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى نرخی لیرە؟

لێدوانی ئه‌ردۆغان لەبارەى دابەزینی بەرچاوی نرخی لیرە و دابەزینی ڕێژەی سوود

2021.12.01 - 09:05
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی ئه‌ردۆغان لەبارەى دابەزینی بەرچاوی نرخی لیرە و دابەزینی ڕێژەی سوود

ناس کورد-

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی سوودی بانكی له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، "تا به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه‌ سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه‌ نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی دراویش چاك ده‌بێت. ئه‌مه‌ هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه‌".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌شداری له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی هاوبه‌شی كه‌ناڵی ته‌ره‌ته‌ كرد و له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه‌ی تا كۆتایی ساڵ ڕایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بگاته‌ له‌سه‌دا 10، پێشبینی ئێمه‌ لانی كه‌م له‌سه‌دا 10یه‌ به‌ڵام ره‌نگه‌ زیاتر بێت".

 

سه‌باره‌ت به‌ سوودی به‌رزی بانكیش، سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند، "سوود هۆكار و هه‌ڵاوسان ئه‌نجامه‌. له‌ ئێستادا سوود داده‌به‌زێنین و پشتیوان به‌خودا هه‌موو پێكه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ هه‌ڵاوسانیش داده‌به‌زێت".

 

وتیشی، "به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زپێكردنی نرخی دراو-سوود بووینه‌ته‌وه‌.هه‌ر بۆیه‌ ته‌نها ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌مه‌ رابگرین. رێگه‌ ناده‌ین گه‌شه‌كردن ناسه‌قامگیر بكه‌ن و ئێمه‌ له‌م پێچه‌ش ده‌رده‌چین".

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگهێشتی وه‌به‌رهێنانی بیانی بۆ وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "كاتی ئه‌وه‌یه‌ وه‌به‌رهێنه‌رە بیانییه‌كان وه‌به‌رهێنانی درێژ مه‌ودا بكه‌ن. ئه‌وانه‌ی وه‌به‌رهێنانی درێژ مه‌ودایان له‌ توركیا كردووه‌ هه‌میشه‌ له‌ قازانجدا بوون و ده‌بن".

 

سه‌باره‌ت به‌و مۆدێله‌ی ئابوورییش كه‌ له‌ ئێستادا په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی مۆدێلی نوێی ئابوورییه‌وه‌، دژی ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌ كه‌ سوودی به‌رز رایده‌كێشێت. له‌رێی سوودی نزمه‌وه‌ پشتیوانی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین".

 

سه‌ركۆماری توركیا دواتر هاته‌ سه‌ر باسی هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند: "له‌هه‌نارده‌دا له‌ دۆخێكی زۆر باشداین. له‌ ئێستادا بۆ 215-220 ملیار دۆلار هه‌ڵكشاوه‌، تا كۆتایی ساڵ بۆ سه‌روو 220 ملیار هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌مانه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی توركیان".

 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان واده‌یه‌كی بۆ دابه‌زاندنی زیاتری سوودی بانكی دانا و رایگه‌یاند: "تا به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بینین كه‌ سوود داده‌به‌زێت، به‌هۆی دابه‌زینی سوودی به‌رز كه‌ نرخی دراو ده‌جووڵێنێت، نرخی دراویش چاك ده‌بێت. ئه‌مه‌ هه‌ڵاوسانیش ده‌گرێته‌وه‌".

 

وتیشی: "ئامانج ئاسووده‌كردنی گه‌ل و بازرگانه‌كانمانه‌ له‌رێگه‌ی سوودی نزم و ده‌سته‌به‌ركردنی وه‌به‌رهێنانی زیاتره‌".