گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کچێکى دیکە لەسلێمانى ’’خۆى کوشت’’

2021.11.30 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
کچێکى دیکە لەسلێمانى ’’خۆى کوشت’’

ناس کورد-

بەرێوەبەرى سەنتەرى فریاگوزاریی سلێمانى رایگەیاند، تەرمى کچێک لەماڵەکەى خۆى دۆزراوەتەوە دواى ئەوەى خۆى کوشتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامان نادر لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" باسى لەوەکرد، کچێک بەناوى (ش.ج) تەمەن 17 ساڵان لەماڵەکەى خۆیاندا لەگەڕەکى کەنەکەوەى سلێمانى خۆى کوشتووە.

 

وتیشى تیمەکان تەرمى ئەو کچەیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە.

 

ئەمە دووەم کچە لەسلێمانى کۆتایی بەژیانى خۆى بهێنێت لەماوەى دوو رۆژدا، دواى ئەوەى کچە خوێندکارێک رۆژى دووشەممە لەناو قوتابخانەکەیدا بەفیشەک خۆى کوشت.