گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سەلماندنى ساختەکاریی’’

یەکێتى لەسەر دوو کورسییەکە وەڵامى پارتى دەداتەوە

2021.11.30 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى لەسەر دوو کورسییەکە وەڵامى پارتى دەداتەوە

ناس کورد-

وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، گێڕانەوەی دوو كورسییەكەی یەكێتی ئیستحقاقی رەوای ئەوانە دواى ئەوەى بوونى ساختەکاریان سەلماندووە، ئەوەش لە وەڵاێکدا بۆ وتەبێژى پارتى کە رایگەیاندبوو دوو کورسیان بەتاڵان براوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بەپێى میدیاى فەرمى یەکێتى، ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەكێتیی ئاماژەى بەوەکردووە "دوو كورسییەكەی پارێزگای نەینەوا (بازنەی ٢)، و پارێزگای هەولێر (بازنەی ٣) ئیستحقاقی رەوای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانن، كە ھەر ئیستحقاقی كوردە لە چوارچێوەی كورسییەكانی كوردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".

 

وتیشى "گێرانەوەی كورسییەكانی یەكێتی لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی كوردستان دوای رەچاوكردنی تانە یاساییەكان و سەلماندنی ھەوڵی ساختەكاری (تزویر) كارێكی باشە و ئێمە پێشوازی لێ دەكەین".

 

قسەکانى وتەبێژى یەکێتى دواى راگەیەنراوەکەى وتەبێژى پارتى هات کە رایگەیاندبوو، دوو کورسی کە "ئیستحقاقی یاسایی" دوو کاندیدی ئەوان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون.  

 

مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین".