گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسێک لەڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

2021.11.30 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسێک لەڕوداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

 

رووداوێکى هاتوچۆ لەگەرمیان گیان لەدەستدانى شۆفێرێکى لێکەوتەوە کە پیشەى پۆلیسى کارەبایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى گەرمیان کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە لەسەر ڕێگای ناحییەی قۆرەتوو - سالح ئاغا ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی سیراتۆ - کڵابەی بارهەڵگر ڕویدا لەئەنجامدا شۆفێری سیراتۆکە بەناوی ( محمد نەجیب صالح ) لەدایکبووی 1961 دانیشتووی قەزای کەلار پیشە پۆلیسی کارەبا گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا لەبنکەی پۆلیسی نەخۆشخانەی کەلار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو شۆفێری بارهەڵگرەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.