گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لەپارتى یەوە: دوو کورسیمان بەتاڵان بران

2021.11.30 - 20:01
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لەپارتى یەوە: دوو کورسیمان بەتاڵان بران

ناس کورد-

 

وتەبێژى پارتى رایگەیاند، دوو کورسی کە "ئیستحقاقی یاسایی" دوو کاندیدی ئەوان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى "لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین".

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

راگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

 

دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین.

 

مەحمود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان

٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢١