گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پارتى هەڵوێستێکى نوێی لەسەر لەدەستدانى دوو کورسی لەبەرژەوەندى یەکێتى راگەیاند

2021.11.30 - 19:20
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى هەڵوێستێکى نوێی لەسەر لەدەستدانى دوو کورسی لەبەرژەوەندى یەکێتى راگەیاند

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى پێشووى پارتى رایگەیاند، تێبینیان هەیە لەسەر لەدەستدانى دوو کورسییەکەیان، بەڵام ئەگەر دادگاى فیدراڵى ئەنجامەکە پەسەند بکات دەبێتە واقیع.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەشواق جاف پەرلەمانتارى پێشووى پارتى  (30ی تشرینی دووەمی 2021) بە تەلەفزیۆنى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "ئەنجامەکە گۆڕانکاریی تێدا کراوە، ئێمە وەک پارتى تێبینیمان لەسەر ئەو دوو کورسییە هەیە کە لەدەستمانداوە، بەڵام لەکۆتایی بابەتەکەدا ئەنجامى هەڵبژاردن رەوانەى دادگاى فیدراڵى دەکرێت و ئەگەر پەسەند بکرێت دەبێتە واقیع".

 

وتیشى "فشارى جۆراوجۆرى سیاسی و هێز بەکارهێنرا، بەڵام کۆمسیۆن تەسلیم نەبوو ئەنجامەکەى راگەیاند".

 

بەپێی ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەنرا، لەپارێزگاکانى هەولێر و نەینەوا پارتى دوو کورسی لەبەرژەوەندى یەکێتى لەدەستدا، لەسەر بنەماى ئەو سکاڵایانەى کاندیدەکانى یەکێتى تۆماریانکردبوو.