ناس کورد-
وەزیرى پێشمەرگە فەرمانى بە فەرماندەى لیواکان کرد به‌پلان و ته‌كنیكی نوێی جه‌نگییه‌وه، روبه‌ڕوی داعش ببنه‌وه و سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی و دسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن، ئەوەش دواى دوو هێرشى چەکدارانى داعش کە گیان لەدەستدانى ژمارەیەک پێشمەرگەی لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو فەرمانە نوێیانەى شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئەمڕۆ چوارشەممە لەمیانەى کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندەى لیواکان راگەیەنرا، کە تێیدا بارودۆخی ئێستا و مه‌ترسییه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان تاوتوێکرا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە.
له‌به‌شێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه فه‌رمانی دا، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی و دسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن و وتی "هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كهمو كوڕییه‌كان".
دەقى راگەیەنراوەکە:
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگری فەرماندەی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوه‌و، رایسپاردن به‌توندی به‌رپه‌رچی چالاكی و په‌لاماره تیرۆریستیه‌كانی داعش بدەنه‌وه و له ره‌گ و ریشه‌وه هه‌ڵیان بته‌كێنن.
ئه‌مڕۆ ٣٠ی ١١ی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانده و جێگرانی لیواكانی پیادەی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆبۆوە.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی وەزارەت پرسەو سەرەخۆشیان نارد بۆ کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە، بەتایبەت ئەوانەی چەند رۆژی رابردوو لە میحوەری گەرمەسێر گیانیان بەخشی.
دواتر وەزیری پێشمەرگە كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خسته‌ڕوو.
راشیگه‌یاند: وه‌ك له هۆشدارییه‌كانی پێشوترمان، به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر ئاماده‌سازی هێزه‌كان كردۆته‌وه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌نگه‌ره‌كان له دوای په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی داعش و زیندووبونه‌وه‌ی خانه نووستووه‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌رمانده‌ی لیواكانی راسپارد، چاوكراوه‌تر و به‌پلانی نوێی جه‌نگی، سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان قایم بكه‌ن و له‌مه‌ترسی ئه‌و تیرۆریستانه بیانپارێزن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، ستایشی ئه‌رك و مه‌هامی فه‌رمانده‌ی لیواكان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرد، كه قاره‌مانانه گیانی خۆیان له‌پێناو پاراستنی ئاشتی و سه‌قامگیری خاكی كوردستان به‌خشی.
له‌به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه فه‌رمانی دا، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كان پابه‌ندی ئه‌ركی سه‌ربازی و دسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن و بۆ ئه‌مه‌ش وتی: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردۆته‌وه بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری لیواكان و پڕكردنه‌وه‌ی ته‌واوی كهمو كوڕییه‌كان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: رێگه ناده‌ین خوێنی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو گیانیان به‌ختكرد به‌فیرۆ بڕوات، ده‌بێت تۆڵه‌ی خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه بكرێته‌وه‌و ناوه‌ستین تا به‌ته‌واوی داعش تێكدەشکێنین.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێستای نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه، كه به‌یه‌كه‌وه هه‌ردوو هێز رۆڵ ببینن له‌و ناوچانه‌ی فه‌راغی ئه‌منی هه‌یه.
كۆبونه‌وه به گوێگرتن له‌داوا و داواكارییه‌كانی فه‌رمانده‌ی لیواكان كۆتایی هات و له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و ستافی باڵای وه‌زاره‌ت به‌ڵێنی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیان دا.