گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکی کۆبوونەوە بافڵ تاڵەبانی و خوێندکارانی زانکۆ ئاشکرا کرا

2021.11.30 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوە بافڵ تاڵەبانی و خوێندکارانی زانکۆ ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ئەو خوێندکارانەی کە چوونەلای بافڵ تاڵەبانی ئەو داواکارییانە ئاشکرا دەکەن کە بەڵێنیان وەرگرتووە بۆ جێبەجێکردنی و دەڵیت، دوێنێ و ئەمڕۆ هەندێکی جێبەجێ کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو کۆمەڵە خوێندکارە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا (30ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایانگەیاند، هەندێک لە داواکارییەکانی وەک داوای لێبوردن لە تەواوی خوێندکاران، نەهێشتنی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە بەردەم زانکۆکان و هەروەها ئازادکردنی تەواوی خوێندکارانی دەستگیرکراو جێبەجێ کراون.

 

دەشڵێن، بەشێکی تری داواکارییەکان بە ڕۆژێک ناکرێت و وادەیەک دیاری کراوە بۆ ئەنجامدانیان، بافڵ تاڵەبانی لەسەر دارایی یەكێتی ئەم پێداویستییانەی بۆ خوێندكاران دابین كرد:
- لۆكەر و فەرش و هێڵی ئینتەرنێت و چاككردنەوەی وێرانییەكان

- دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی پاك بۆ بەشە ناوخۆییەكان

- چاككردنەوەی سیستمی گەرمكەرە و ساردكەرەوە

- دابینكردنی پاس بۆ هاتوچۆی خوێندكاران لە دەرەوەی شار

- دابینكردنی سێ بنكەی تەندروستی بۆ بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و كەمپەكان

- چارەسەركردنی خوێندكارانی نەخشی درێژخایەن لە نەخۆشخانەی شۆڕش

- داشكان بۆ خوێندكاران لە كۆگاكان

- زیادكردنی ئەمبوڵانسی زیاتر بۆ بەشە ناوخۆییەكان

- بافڵ تاڵەبانی گفتی داوە ئەم چاكسازییانە سەرجەم زانكۆكان بگرێتەوە لە چەمچەماڵ و پێنجوێن و شارەكانی تر

- لە ماوەی هەفتەیەك بۆ 10 ڕۆژ داواكارییەكان جێبەجێ دەكرێن

 

دەشڵێت، "ئەو شاندەی چوونەتە لای بافڵ تاڵەبانی نوێنەری خۆپیشاندەران بوون و 3 بۆ 4 خوێندكاریان كۆمەڵەی خوێندكاران بوون".