گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

كۆچبەرە گیراوەكانی ڕوسیا بە گرتن و پێبژاردن سزا دەدرێن

2021.11.30 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
كۆچبەرە گیراوەكانی ڕوسیا بە گرتن و پێبژاردن سزا دەدرێن

ناس کورد- 

د. دکتۆر موسننا ئەمین لەبارەی کێشەی کۆچبەرە گیراوەکان لە ڕوسیا پەیوەندی بە سەفیری عێراق لەو وڵاتە کرد و دەڵێت، گیراوەکان بە پێبژاردن سزا دەدرێن و بەنزیکی 15 ڕۆژیش دەگیرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا د. موسەنا ئەمین، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق کە کاندیدی براوەی دوایین هەڵبژاردنیشە (30ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، " دەیان کۆچبەر کە بەنایاسایی کۆچیان بۆ ڕوسیا کردووە بەمەبەستی گەیشتن بە خاکی فیلەندا لە شاری (سانت بطرسبرغ)ی ڕوسیا لە ئێستادا دەستبەسەرن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "گیراوەکان غەرامە دەکرێن و بەنزیکی 15 ڕۆژ دەگیرێن، هەروەها کەسوکاریان دەبێت بلیتیان بۆ ببڕن ۆ بینێرن بۆ سەفارەتی عێراق لە ڕوسیا و پاشان سەفارەتی عێراق یاداشتێک بەرزدەکاتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش کۆچبەرە گیراوەکان بەدەستبەسەری دەگەڕێنێتەو بۆ خاکی عێراق."