ناس کورد-
پرسی " نەگەڕانەوەی داهاتی زۆنی سەوز بۆ خەزێنەی حکومەتی هەرێم" شەڕی میدیایی لەنێوان پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی دروست کرد و هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە و دیارنەمانی بودجە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچە بەهۆی ئەوەیە کە داهاتەکانی سنوری سلێمانی وەک پێویست و وەک داهاتی هەولێر و دهۆک ناگەڕێتەوە خەزێنەی حکومەت.
لە دوای لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەت، هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتیش یەکێتی و دەسەڵاتی سنوری سلێمانیی بە هۆکاری دواکەوتنی مووچە ناوبرد و ڕایگەیاند، تیمی وزاری یەكێتی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتیان وتووە، "ئەو شتانەی داخڵ دەكرێن قەدەغەیە و بە قاچاغ داخڵ دەكرێت، پارەكە هەر بۆ حكومەت نابێت، بۆیە با ئێمە بە قاچاغ شتومەك داخڵ بكەین و ئێوە ئیلاقەتان پێی چیە؟."
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت، "حكومەتی هەرێمی كوردستان 20 ملیار دیناریان بۆ پرۆژەی 100 مەتری سلێمانی تەرخانكردووە، لە سلێمانی تەنیا یەك ملیار دیناریان بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار خەرجكردووە و پارەكە دیارنیە."
لێدوانەکانی وتەبێژی حکومەت و پەرلەمانتارەکەی پارتی، یەکێتیی هێنایەسەر خەت و هەرزوو پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەتوندی وەڵامی داناوە و پارتی بە هۆکاری خاو دابەشکردنی مووچە ناوبرد.
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، "ئه‌و قسانه‌ى كراوه بۆ په‌رده‌پۆشكردنى عه‌یبه و كه‌موكوڕییه‌كانى حكومه‌تە ئه‌گه‌رنا ڕوون و ئاشكرایه هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى مووچه و ڕاوه‌ستانى كاره‌كانى شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى چییە."
ئاماژەی بەوەشکرد، " له‌هه‌رێمى كوردستان دوو بانك هه‌یه پاره‌ى تێدا كۆده‌كرێته‌وه و ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كرێت، یه‌كێكیان بانكى ئاشتى له‌سلێمانى و ئه‌وى دیكه‌ش مناره له‌هه‌ولێر، مانگانه‌ش به‌خواستى وه‌زیرى دارایی پاره له‌و بانكه‌وه ده‌چێته دارایی بۆ دابه‌شكردنى مووچه، واتە وەزیری دارایی سەرپشکە لە گواستنەوەی پارە لەو بانکانەوە".
لەبارەی قاچاخچێتی دەروازە سنورییەکانەوە، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی باسی لەوەکرد، "گومان لەوەدا نیە قاچاخچێتی لە هەموو سنورەکانی هەرێم هەیە، بەڵام ماوه‌یه‌كه هێزێكى ئه‌منى چووەته ده‌روازه سنورییه‌كانى سلێمانى بۆ كۆنترۆڵكردنى قاچاخچێتى، ئایا هه‌مان ئه‌و هێزه له‌ده‌روازه‌كانى هه‌ولێرو دهۆكیش بونى هه‌یه؟ بێگومان نەخێر."
پەرلەمانتارەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، "داهاتی نەوت 900 ملیۆن دۆلارە، 480 ملیۆن دۆلارى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌كاته 700 ملیار دینار، به‌ڵام 300 بۆ 350 ملیار دینارى دیارنییه و كه‌س نازانێت چى به‌سه‌ردێت."
ئەوەشی خستەڕوو، "ئه‌وانه‌ى باسمكردن هۆكارن بۆ دابه‌شنه‌كردنى موچه نه‌ك ئه‌وه‌ى سلێمانى تۆمه‌تبار و تاوانبار بكرێت، ئه‌وه‌شى ده‌وترێت په‌رده‌پۆشكردنى كه‌موكوڕییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، ئەگەرنا ئاماژەی بەوەشکرد، " بۆیه ته‌حه‌دای سه‌رۆكى حكومه‌ت و وتەبێژی حکومەت ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌رده‌ستم دایه با بێته په‌رله‌مان و وه‌ڵامم بداته‌وه".
حکومەتی هەرێم لەبارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات