گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیشانەكانی ئاشكراكرا

دڵنیاییەكی نوێی پزیشكی لەبارەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا

2021.11.30 - 14:06
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەكی نوێی پزیشكی لەبارەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا

ناس كورد_

پزیشكانی باشوری ئەفەریقا ئاشكرایان كرد زیادبوونی خێرای توشبوون بە كۆرۆنا بەهۆی گۆڕاوە نوێیەكە "ئۆمیكرۆن" نیشانەكانی سووكن بەزۆری. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆر ئۆنیبن بیلای لە هەرێمی گاوتینگ كە 81% توشبووەكانی كۆرۆنای گۆڕاوی تێدایە لە لێدوانێكدا بۆ "المصري الیوم" كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت: توشبوونی زۆر خێرایە بە گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا، بەڵام نیشانەكان تا ئێستا زۆر سووكن و توشبووان زیاتر وەك توشبووی ئەنفلۆنرا وەهان كە كۆكەی وشك و تا و ئارەقكردنەوەی شەوانە و ئازاری لەشە. 

 

بەقسەی ئەم پزیشكە زۆربەی توشبووانی ئۆمیكرۆن لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن.

 

هەرەوەها دەلێت "ئەوانەی پێشتر ڤاكسینیان وەرگرتووە، باشترن لەوانەی وەریاننەگرتووە".

 

بەگوێرەی زانیارییە بەردەستەكان لە باشوری ئەفەریقا زۆربەی توشبوون لە 20_30 تەمەندان و نیشانەیان زۆر سووكە. 

 

زاناکان بۆ یه‌که‌م جار جۆرێکی تازه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایان له‌ ئه‌فریقیا ده‌ستنیشان کرد و به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کانیان توانای بڵاوبونه‌وه‌ی زۆر له‌وانی پێش خۆی زیاتره‌. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی لەبارەی گۆڕاوە نوێییكە رایگه‌یاند "جێگه‌ی نیگه‌رانییه". 

 

لەلای خۆشییەوە مزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوان بۆ ئاژانسی فەرمی، بەدووری نازانێت ئەو گەورەكردنەی مەترسییەكانی گۆڕاوی كۆرۆنا پلان و ستراتیژی وڵاتانی بەكارهێنەری نەوت بێت بۆ خاوكردنەوەی خواست لەسەر سەرچاوەكانی وزە بۆ چارەسەركردنی بەرزبوونەوەی نرخەكەی، ئەمەش هەنگاوێكی تەكتیكییە كە دەبێتەهۆی خاوكردنەوەی هەڵكشانەكەی تا ئەوكاتەی جێگیر دەبێت و ناگاتە ئەو نرخە گرانەی چاوەڕوانكراوبوو.