گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ خوێندكاران: داوای لێبوردن دەكەم

2021.11.30 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
لە بافڵ تاڵەبانییەوە بۆ خوێندكاران: داوای لێبوردن دەكەم

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردووە و دەڵێت، " لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: 

 

ئەو توندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن  لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد.

 

داواتان لێدەکەم بۆ ھەر داواکارییەک پەنا بۆ رێگای مەدەنی و شارستانی ببەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و یاساشکێنی، رێمەدەن کەسانی ھەلپەرست داوا رەواکانی ئێوە بە لاڕێدا بەرێت ئەمە خزمەت بە خواستەکانتان ناکات، داوام وایە قەت ئەم رێگایە ھەڵنەبژێرن و بیری لێنەکەنەوە.

 

بەڵێنیشتان پێدەدەم کە گۆڕانکاری گەورە دەکەین لە پێناو داھاتووی ئێوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان، لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبم.

 

ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

براتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی