گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مێسی بە باشترین یاریزانی ساڵی 2021 هەڵبژێردرا

2021.11.29 - 23:54
App store icon Play store icon Play store icon
مێسی بە باشترین یاریزانی ساڵی 2021 هەڵبژێردرا

ناس کورد-

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی بەناوبانگی ئەرجەنتینی و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ جاری حەوتەم بووە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 


ئەمشەو لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر شانۆی دو چێتێلیتی کە هەمان شوێنی دابەشکردنی خەڵاتەکەبوو لە 2019، باشترین یاریزانی جیهان خەڵاتکرا.



لیڤاندۆڤسکی بووە باشترین هێرشبەر و جیانلۆجی دۆنارۆما، گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان بووە باشترین گۆڵپارێز. هەروەها پێدری یاریزانی بارسێلۆنا بووە باشترین یاریزانی لاو. چێڵسیی ئینگلیزیش بووە باشترین یانەی ساڵ.

بەپێی ریزبەندییەکەی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ، براوەکان بەمشێوەیە بوون:

1. مێسی - پاریس سانجێرمان

2. لیڤاندۆڤسکی - بایەرن میونیخ

3. جۆرجینیۆ-چێڵسی

4. کەریم بنزیما- ریال مەدرید

5. کانتی- چێڵسی

6. کریستیانۆ رۆناڵدۆ- مانچێستەر یونایتد

7. محەممەد سەڵاح- لیڤەرپووڵ

8. کێڤین دیبرۆین- مانچێستەر سیتی

9. کلیان مباپی- پاریس سانجێرمان

10. دۆنارۆما- پاریس سانجێرمان

بۆ دیارییکردنی باشترین یاریزانی ئەمساڵ لەلایەن گۆڤاری فرانس فووتبۆڵەوە، 173 رۆژنامەڤان لە جیهان دەنگیانداوە، هەریەکەیان مافی ئەوەیان هەیە 5 دەنگ بدەن، دەنگی یەکەمی بە 6 خاڵە، دەنگی دووەمی بە 4 خاڵە، دەنگی سێیەمی بە 3 خاڵە، دەنگی چوارەمی بە دوو خاڵە و دەنگی پێنجەمی یەک خاڵی لەسەرە، کە پێشتر هەر رۆژنامەڤانێک مافی سێ دەنگی هەبوو.