ناس کورد-
لەسەر ڕێگەی گۆبان لە گوندێکی نزیک کفری چەکدارانی داعش ھێرشیان کردووەتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و تائێستا شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لە هێرشەکەی ئەمشەودا، 29ی تشرینی دووەمی 2021، پێشمەرگەیەک کە خەڵکی دوزخورماتووە گیانی لەدەستدا و سێ پێشمەرگەی تریش بریندار بوون، چەند هێزێکی تری پێشمەرگەش دەچن بەرەو سنورەکە بۆ هاوکاری هاوڕێکانیان.
هەر بەپێی زانیارییەکان، شەش چەکداری داعش بە ماتۆڕسکیل هێرشیانکردووەتەوە سەر سەنگەرەکی پێشمەرگە و بریندار هەن.