گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مایک پێنس: پێویستە ئێران وەک خاڵى لاواز لە دانبەخۆداگرتنى ئەمریکا نەڕوانێت

2019.07.08 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
مایک پێنس: پێویستە ئێران وەک خاڵى لاواز لە دانبەخۆداگرتنى ئەمریکا نەڕوانێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، هۆشدارى دایە دەسەڵاتدارانى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەوەى دانبەخۆداگرتنى وڵاتەکەى بە لاوازى تەماشا نەکەن. . مایک پێنس، جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، ئاماژەى بەوە کرد، واشنتۆن شەڕى لەگەڵ ئەمریکا ناوێت و دیالۆکى دەوێت، بەڵام پاشەکشەش ناکات. . جەختیشى کردەوە، هەڵمەتێکى فشارى چڕمان لەسەر ئێران جێبەجێ کرد بۆ راگرتنى چالاکییە تێکدەرانەکانى و کارە ناشرینەکانى. . جێگرى سەرۆکى ئەمریکا، ئەو رێککەوتنە ئەتۆمییەى کە لەنێوان هێزە جیهانییەکان و ئێران لە ساڵى 2015 واژۆکرا، بە (کارەسات) ناودەبات.   .