گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پڕۆژەیەکی گرنگ’’

حکومەتی عێراق پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری پەسەند کرد

2021.11.29 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی عێراق پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفری پەسەند کرد

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی ڕەزامەندی نیشان داوە لەسەر پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لەناوخۆی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (29ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "پڕۆژەکە بە هەماهەنگی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە و کارگە ناوخۆییەکان بەڕێوەدەچێت، دواتر دابەشدەکرێت بۆ سەرجەم پارێزگاکان."

 

باسی لەوەشکرد، "پڕۆژەکە پشتگیری ئابوریی عێراق دەکات و وا لە کەرتی تایبەتیش دەکات هاوکاری بێت بۆ دابەزاندنی نرخ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی ئاردی سفر کە یەکێکە لە مادە زۆر پێویستییەکانی ئاسایشی خۆراک."

 

محەمەد حەنون دەشڵێت، "وەزارەتی بازرگانی چەند پێشنیازێکی تر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا تاوتوێ دەکات بە مەبەستی پەرەپێدانی کارگەکانی ئارد لە ناوخۆدا."

 

دوێنێ وەزارەتەکە ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەکردنی وەجبەیەکی نوێی ئارد و هۆشداری دایە ئەو کەسانەی یاری بە نرخەکەی دەکەن لە بازاڕدا.