گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەکەى دیاریکرا

شەپۆلى سەرما و بەفر و بارانى ئەوروپا دەگاتە هەرێم

2021.11.29 - 18:59
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلى سەرما و بەفر و بارانى ئەوروپا دەگاتە هەرێم

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات رۆژی چوارشەممە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆى جەمسەریی لە ئەوروپاوە بگاتە هەرێم کە خۆی لە بارستە ھەوایەکی سارد و شەپۆلی بارانبارین و بەفر لە ناوچە شاخاویەکاندا دەبینێتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار  (29 تشرينى دووەمى2021) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، رۆژی چوارشەمەدا ١-١٢-٢٠٢١ کاریگەریى شەپۆلەکە لەسەرەتادا کەشێکی ناسەقامگیر دروست ئەکات بەتایبەت کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە کە ئەبێتە ھۆی چالاکبوونی خێرای با بەرادەیەکی بەرچاو لە ئاراستەی باشور و باشوری رۆژئاواوە بەخێرای ٢٠ تا ٤٠کم/س.

 

دەشڵێت لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت و ناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە و کەرکوک و بەشێکی سنوری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین خێرای با ھەندێک کات بۆ زیاتر لە ٥٠ تا ٦٠کم/س چالاک ئەبێت ئەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ وە لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری ئەم با کەمدەبێتەوە.

 

بەوتەى ئەو کەشناسە، سەبارەت بە بارانبارین پێشبینی دەکرێت ھەر لە ئێوارە و شەوی چوارشەممە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەمە ٢-١٢-٢٠٢١ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە کە زیاتر کاریگەری لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین بەھێزتر ئەبێت بەشێوەی بارانبارینی بەردەوام و ھەندێک کات ئاستی بارانەکە بۆ بە بەخوڕ دەگۆرێت لەگەڵ کاریگەری ئەو بارستە ھەوا جەمسەریەدا ئەگەری بارینی بەفرێکی چر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا ئەبێت لە بەرزای ١٨٠٠ بۆ ٢٠٠٠م زیاتر لە ئاستی رووی دەریا وە پلەکانی گەرما لە تەواوی ناوچەکەدا بەرێژەی ٦ تا ٨ پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە  .

 

ئەوەشى خستووەتەڕوو، لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە کاریگەری ئەم شەپۆلە مامناوەند ئەبێت بەتایبەت لە رۆژی پێنجشەمەدا ٢-١٢-٢٠٢١ ئەگەری بارانبارین زیاتر ئەبێت لەم ناوچانەدا وە لەسنوری پارێزگای کەرکوک تا ناوچەکانی سنوری گەرمیان بەگشتی لاواز ئەبێت و پێشبینی بارانێکی کەم دەکرێت ، لە ئێوارەی ھەمان رۆژدا کۆتای بەم شەپۆلە بارانبارینە دێت و کەش سەقامگیر ئەبێتەوە.