گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوو سزاى نوێ بەسەر ئۆجالاندا سەپێنران

2021.11.29 - 17:40
App store icon Play store icon Play store icon
دوو سزاى نوێ بەسەر ئۆجالاندا سەپێنران

ناس کورد-

میدیاکانى پەکەکە بڵاویانکردەوە، دووسزای نوێ بەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى زیندانیکراوى پەکەکەدا سەپێندراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فورات نیوز، ر ۆژی ٢٢ی ئەم مانگە پارێزەرانی نووسینگەی پارێزەرانی سەدە سەردانی داواکاری گشتیی بورسایان کردووە، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیداری بەپەلە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.

 

پارێزەران ئەوەیان خستووەتەڕوو، کە هەشت مانگە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئۆجالانەوە دەستنەکەوتووە و داوا دەکەن، کۆتایی بەوە بهێندرێت کە هیچ زانیارییەک لەبارەی ئۆجالانەوە بەدەستناهێنن.

 

بەپێی ئاژانسەکە، پارێزەران ئاشکرایانکردووە، دوای سەردانیکردنیان بۆ داواکاری گشتیی، بۆیان دەرکەوتووە دووسزای نوێ بەسەر ئۆجالاندا سەپێندراوە، یەکێک لە سزاکانیش قەدەغەی دیدارە بۆ ماوەی شەش مانگ، کە لە ١٢ی ١٠ی ئەمساڵەوە بڕیاری لەسەردراوە، هاوکات مانگی ئابی ئەمساڵیش سزایەکی نوێی بەسەردا سەپێندراوە کە “بێبەشکردنییەتی” لە دیدار.