گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار هێندە 

تێکەڵەیەکى دەرمانى توشبووانى کۆرۆنا لەنەخۆشخانە دوردەخاتەوە

2021.11.29 - 15:44
App store icon Play store icon Play store icon
تێکەڵەیەکى دەرمانى توشبووانى کۆرۆنا لەنەخۆشخانە دوردەخاتەوە

ناس کورد-

 

تاقیکردنەوەیەکى سەرەتایی دەریخست تێکەڵەیەکى دەرمانى کاریگەرى ئەرێنى هەبووە بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا و بەڕێژەى چوار هێندە دوریاندەخاتەوە لەخەواندنیان لە نەخۆشخانەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەیەکى نوێ کە لە گۆڤارى "Frontiers in Endocrinology" بڵاوکراوەتەوە، دەرمانى "دیکسامیتازۆن" کە یەکەم دەرمان بوو بۆ چارەسەرى کۆرۆنا پەسەندکرا بە تێکەڵکردنى لەگەڵ دەرمانى "سبيرونولاكتون" کاریگەرییەکەى زیاترە.

 

توێژەران دەڵێن، لەکۆى 40 تووشبوو کە تێکەڵەکەیان لەسەر تاقیکراوەتەوە، تەنها 5.4% یان براونەتە نەخۆشخانەکان و پێویستیان بە چاودێرى چڕ هەبووە، بەراورد بە 19.6% کە تەنها دەرمانى "دیکسامیتازۆن" یان وەرگرتووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.

 

داواش دەکەن تاقیکردنەوەى تەختەیی بکرێت لەسەر بەکارهێنانى ئەو تێکەڵەیە کە پێیان وایە ژیانى زۆرێک رزگار دەکات.

 

دەرمانەکە کاردەکات لەسەر تێکشکاندنى کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر جەستە لەرێگەى بەئامانج گرتنى خانەکانییەوە.