گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەغدا لەبارەى کردنەوەى بازاڕى کاغەزە داراییەکان لەهەرێم بڕیاریدا

2021.11.29 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا لەبارەى کردنەوەى بازاڕى کاغەزە داراییەکان لەهەرێم بڕیاریدا

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم رایگەیاند، دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق بریاڕیداوە بازاڕێکى هاوشێوە لەهەرێم بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق لە بەغدا كۆبوونەتەوە بە مەبەستی تاوتوێ كردنی چەند پرسێك سەبارەت بە كۆمپانیای هاوپشك و تۆماركردنی لە بازاڕی كاغەزە داراییەكان و دانانی رێكاری یاسایی گونجاو بۆ ئەو مەبەستە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بە كردنەوەی بازاڕی كاغەزە داراییەكان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها كردنەوەی خول و ناردنی ژمارەیەك كادری شارەزا لە بواری كاغەزە داراییەكان بۆ هاوكاری هەرێم لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكەدا. پیدانی مۆڵەتی بەشداری كردنی كۆمپانیاكانی هەرێم لە بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق و هەرێم.