گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کچە خوێندکارێک لە خوێندنگەیەکی سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

2021.11.29 - 15:08
App store icon Play store icon Play store icon
کچە خوێندکارێک لە خوێندنگەیەکی سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ناس کورد- 

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە سلێمانی کچە خوێندکاریکی تەمەن 17 ساڵ بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی  کچان لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " خوێندکارەکە تەمەنی 17 ساڵە و بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی ۱۲۲ و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕوودانی ڕووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین."