گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’سێ هۆکار’’..هەڵوێستێکى جیاواز لە فوئاد حسێنەوە لەبارەى کۆچبەرانى بیلاروسیا

2021.11.29 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’سێ هۆکار’’..هەڵوێستێکى جیاواز لە فوئاد حسێنەوە لەبارەى کۆچبەرانى بیلاروسیا

ناس کورد-

 

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەگەر دۆخی سیاسی، ئابووری و ئەمنیی عێراق باش بێت، خەڵک هەوڵ نادات کۆچ بکات بۆ دەرەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فوئاد حوسێن (29 تشرينى دووەمى2021) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵى تورکى وتى "هۆکارەکانی کۆچ زۆرن، کۆچ شتێکی کۆنە و لەگەڵ مرۆڤایەتی هەبوو، بەڵام هۆکاری ئێستا چی بووە، ئەوە بەجێ دێڵم بۆ ئەو کەسانەی کە لەم بوارەدا لێیدەکۆڵنەوە، بەڵام ئێمە مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجام دەکەین".

 

وتیشى "وەک حکوومەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە کە بینیمان ئەم کۆچبەرانە گەیشتنە بێلاڕووس و هەوڵیان دا بڕۆنە ناو لیتوانیا و دوایی پۆڵۆنیا. ئەو دەوڵەتانە نەیانهێشت و قبوڵیان نەدەکرد، یەکسەر هەوڵماندا لەگەڵیان قسە بکەین و کە خۆیان گەیشتنە ئەو بڕیارە کە بێنەوە و زۆربەی زۆریان بە خواستی خۆیان بڕیاریان دا، ئەو کاتە ئێمە فڕۆکەمان نارد بۆ گەڕانەوەیان".

 

فوئد حسێن باسى لەوەشکرد، تا ئێستا پێنج گەشتیان ئەنجامداوە و هەزار و ٨٩٠ کەسیان هێناوەتەوە لە بێلاڕووس، بەردەوام دەبن ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە.

 

بەوتەی فوئاد حوسێن، ئەو خەڵکە، بوونەتە قوربانی ململانێکی سیاسیی لەنێوان بێلاڕووس و یەکێتیی ئەورووپا بە تایبەتی لەنێوان بێلاڕووس لیتوانیا.

 

فوئاد حوسێن لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە رەخساندنی هەلی ژیانێکی باش بۆ کۆچبەران دوای گەڕانەوەیان چۆن دەبێت وتی "ئەم خەڵکە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاوازەکانی عێراق پەیوەندی بە دۆخی سیاسیی، ئابووریی و ئەمنیی عێراقەوە هەیە و ئەگەر دۆخی سیاسیی، ئابووریی و ئەمنیی عێراق باش بێت، ئەم خەڵکە هەوڵ نادات کۆچ بکات".